پڕۆژەی (خێزان و سینەما) بەردەوامەو بۆ ئەم هەفتەیە فیلمێكی نوێ ڕاگەیەندرا

پڕۆژەی (خێزان و سینەما) بەردەوامەو بۆ ئەم هەفتەیە فیلمێكی نوێ ڕاگەیەندرا

ئەگەر چی بۆ ماوەیەك پڕۆژەی خێزان و سینەما ڕاوەستا, بەڵام لە ئێستادا بۆ هەفتەی هەشتەم ئەم پڕۆژەیە بەردەوامی هەیەو فیلمێكی نوێی دیكە بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دیاری كراوە .

لە درێژەی كارەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیاڵۆگ بە هاوبەشی سینەما سالم, پڕۆژەی (خێزان و سینەما) دەستی پێكردەوەو بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2/12/2021 لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی فیلمی (پۆنیۆ) بە خۆڕایی نمایش بكرێت, كە ئامانج لەم پڕۆژەیە بە كەلتووركردنەوەی بینینی خێزانی فیلمە لە سینەمادا .

لە كۆتایی هەموو هەفتەیەك لە سینەما سالم لە دوو كاتی جیاوازدا فیلمی سینەمایی نمایش دەكرێت, بۆ فیلمی ئەم هەفتەیەش 3ی پاشنیوەڕۆ و 8ی شەو دیاری كراوە .

پڕۆژەی (خێزان و سینەما) بەردەوامەو بۆ ئەم هەفتەیە فیلمێكی نوێ ڕاگەیەندرا

شایەنی باسە.. پڕۆژەی (خێزان و سینەما) كە چالاكییەكی هونەرییەو یەكێكە لە كارەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری گشتی و كەلتوور و هونەری كوردی, ئەم پڕۆژەیە لە شاری سلێمانی بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و سینەما سالم هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە لە دوو كاتی جیاوازدا بێ بەرامبەر فیلم نمایش دەكات, ئامانجی ئەم پرۆژەیە بەکولتوورکردنەوەی بینینی خێزانیی فیلمە لە سینەمادا, هەروەها بیرخستەوەی ڕۆڵی گرنگی سینەمایە لە پێشخستنی كەلتوور و ڕووناكبیری .

ئاسۆ كاكەیی

Top