رەفتارە سەیرەكانی كارینا مایەی سەرسوڕمانن

رەفتارە سەیرەكانی كارینا مایەی سەرسوڕمانن

زۆر جار جەماوەر، یان عاشقی كەسایەتییە ناسراوەكان هەست بەوە دەكەن كە ڕەفتار و هەڵسوكەوتی ئەو ئەستێرانە لە ژیانی ئاساییشدا، هاوشێوەی ڕۆڵەكانیانە لە كارە هونەرییەكاندا، بەڵام زۆر جیاوازە و لە هەندێك دەرفەتدا ئاشكرا دەبن.
كارینا كاپوور ئەستێرەی سینەمایی بۆلیۆدیش یەكێكە لەو ئەكتەرانە، لەم بارەوە كەسێكی نزیكی نهێنییەكی نوێی دەربارەی ژیانی تایبەی ئەو ئەستێرەیە ئاشكرا كرد، كە زۆر دوورە لەواقیع و لەوەی پێی ناسراوە و، پێچەوانەی ئەو خۆشەویستییەیە كە زۆر جار بە ئاشكرا دەری دەبڕێت، ئەمەش ڕەنگە لەسەر ژیانی تایبەتیی كاریگەری هەبێت.
رانبیر كاپووری ئامۆزای كارینا كاپوور، لە دیمانەیەكدا بە ئاشكرا ڕایگەیاند كە كارینا ڕقی لە هەموو هاوڕێكانی خۆیەتی و، چەند جارێك زۆر بە دڵنیاییەوە ئەم وتەیەی دووبارە كردەوە، لە بەرنامەیەكدا كە هەردووكیان تێیدا بەشدار بوون، لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕێكانی، ڕانبیر ئەم وشەیەی دووبارە كردەوە، ئەوەی جیگای سەرسوڕمان بوو، كارینا خۆیشی ئەمەی دووپات كردەوە و ڕەتی نەكردەوە، لەم بارەیەوە گوتی: «ئەم مەسەلەیە بۆ من گرنگ نییە، چونكە من لە دەرەوەی هونەرمەندان هاوڕێم زۆرە و، بە پێویستی نازانم هاوڕێی زیاترم هەبێت»، شایەنی بیرهێنانەوەیە دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی (سەیف عەلی خان) تەنیا یەك جار سەردانی كردووە لە كاتی وێنەگرتنی فیلمێكی نوێی لەگەڵ كاترینا كایف.
سەرچاوە: گولولی

Top