بوومەلەرزەیەکی گەورە بەهێزی 7.5 پلە پیرۆی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی گەورە بەهێزی 7.5 پلە پیرۆی هەژاند

 

 

ڕێكخراوی جیۆلۆجیی ئەمریکا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری بارانکای لە باکووری پیرۆی هەژاند.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی زیاتر لە 100 کیلۆمەتردا لێیداوە، لە لیمای پایتەختیش هەستی پێکراوە.

سەنتەری بوومەلەرزەزانیی ئەوروپا لە تویتەر ڕایگەیاند: بوومەلەرزەکە لە ناوچەیەکی  كەم ئاوەدانی و دانیشتووی كەم لە دارستانی باراناوی ئەمازۆن دا ڕووی داوە. تا ئێستا هیچ راپۆرتێکی برینداربوون و زیان لێ كەوتن نەبووە.

سیستەمی ئاگادارکردنەوەی سۆنامیی ئەمریکا گوتی: کە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی سۆنامی دوای بوومەلەرزەکە نییە.

وڵاتی پیرۆ ناوچەیەکە کە چالاکی بوومەلەرزەی زۆرە، بە تێکڕایی 200 بوومەلەرزەی بچووک لە ساڵێکدا. زۆربەی بەهێزترین بوومەلەرزەکانی ئەو وڵاتە لە کەناراوەکان ڕوویان داوە، بەڵام هەموو ناوچە جوگرافییەکانی پیرۆ بە کەنار و کوێستان و دارستانەکانەوە بومەلەرزەییە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top