مه‌سرور بارزانی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی له‌كاتی خۆیدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، كێشه‌و قه‌یران و گیروگرفتی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و كارگێڕی جۆراوجۆر رووبه‌ڕووی كوردستان و حكومه‌ت بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی مه‌سرور بارزانی، حكومه‌تی هه‌رێم ژیرانه‌و به هه‌نگاوی كرده‌یی و مه‌دروس توانیویه‌تی به باشترین شێوه قه‌یران و ئاسته‌نگه‌كان تێبپه‌ڕێنێت و كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بێت.
تازه‌ترین كێشه‌ی ده‌ستكردی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانه، له‌خۆیدا ئه‌مه پرسێكه پێویستی به پێداچوونه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه هه‌یه‌و قوتابیانیش مافی خۆیانه ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت وه‌ربگرن، به‌ڵام به سیاسیكردنی پرسه‌كه‌و هه‌وڵدان بۆ سواربوونی شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی قوتابیان له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی دۆراوی شكێنراوی سیاسییه‌وه هه‌ر زوو سیحره‌كه‌ی به‌تاڵكراو حكومه‌ت لێنه‌گه‌ڕا به ناوی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانه‌وه ئارامی و ئاسایشی سلێمانی و ده‌رووبه‌ری بشێوێنرێت.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌مرۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌ردانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی قوتابیانی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كراوه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م قوتابیاندا ئه‌نجامداو له نزیكه‌وه گوێی له خواست و داواكاری و كێشه‌كانیان گرت و له‌لای خۆیه‌وه راو سه‌رنج و تێبینییه‌كانی حكومه‌تی به ئاشكرا بۆ قوتابیان روونكرده‌وه، كه هیوایه‌كی گه‌وره‌و زۆری به‌خشییه قوتابیان و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وێڕای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بووه هیوایه‌كی نوێ بۆ نه‌وه‌ی ئاینده كه به‌ڵی سه‌رۆك وه‌زیرانێكیان هه‌یه له كاتی پێویست و گونجاو‌دا راسته‌وخۆ و ڕووبه‌ڕوو دێته سه‌ر خه‌ت و گوێگرێكی خه‌مخۆره بۆ جێبه‌جێكردنی خواست و داواكارییه‌كان و هاوكات بڕیارده‌رێكی دانایه له ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.
گه‌نج و لاوانی كوردستان به هیوایه‌كی زۆره‌وه له هه‌نگاو كرداره‌كانی مه‌سرور بارزانی ده‌ڕوانن و به كرده‌یی بارزانی به بنیادنه‌ری داهاتوویان ده‌زانن.