سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ڕۆژی شەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە دواین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو تاووتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن، جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە ، ئەوەشی خستەروو کە ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیڕادەی ھاووڵاتیانە ، ئەوەشی خستەروو پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

Top