مەسرور بارزانی:ئەو رووداوە مەترسی كۆچكردنی نایاسیی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویست هەموومان پێکەوە رێگریان لێ بکەین".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "زۆر خه‌مبارم به گیان له‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له كه‌ناڵی ئینگلیزی (نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) له شه‌وی رابردوو، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كوردبن، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ناسنامه‌كانیان دەستنیشان بکەین،و هاوخه‌می خۆشمان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌رده‌بڕین".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەو رووداوە مەترسی كۆچكردنی نایاسیی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویست هەموومان پێکەوە رێگریان لێ بکەین".