بە گرتنەوەی سەرچاوەكانی ئاو.. ئێران زیانێكی زۆر بە عێراق دەگەیەنێت
مەھدی رەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بە هەواڵێكی ترسناك دا، ئەویش گرتنەوەی ئاوە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ناوبراو ڕوونی كردەوە كە ئێران بەتەواوەتی گشت سەرچاوەكانی ئاوی لە عێراق گرتووەتەوە و لە ئێستادا ئاستی ئەو ئاوەی كە لەو وڵاتەوە دەگاتە ناو خاكی عێراق بۆ سفر دابەزیوە.
ئەلحەمدانی ئاماژەی بەوەشدا كە ئێران هەموو سەرچاوەكانی ئاوی لێ گرتووینەتەوە و قایل نییە بەشداریی زیانەكانمان بكات، ئەو گوتی زۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەم هەنگاوە زەرەمەند بوونە،پارێزگای واستیبش بە پلەی یەكەم.
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق جەختی لەوەش كردەوە كە ئێران و تورکیا سەرجەم رێککەوتنامە و پەیماننامەکانیانی پەیوەست بە رێککەوتنەکانی نێوانیان لەگەڵ عێراق پێشێل کردووە، كە تایبەتن بە بەردانەوەی ئاوەو، پێیەوە پابەند نەبوون.
شایانی باسە ئێران و تورکیا تا ئێستاش هەر بەردەوامن لە دروستکردنی بەنداوەکان و پرۆژەکانیان لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییانەی دێنە ناو خاکی عێراقەوە كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی هاتوو لەو دوو وڵاتەوە، وێڕای وشكە ساڵی و كەمیی باران.