شوان عەتووف بە چوار فیلمی سینەمایی بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی «دهۆك» دەكات

شوان عەتووف بە چوار فیلمی سینەمایی بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی «دهۆك» دەكات

سینەماكاری كورد «شوان عەتووف» لە ڕێی چوار فیلمی سینەماییەوە، بەشداری لە بەشە جۆراوجۆرەكانی ‌هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» دەكات.

سینەماكاری كورد «شوان عەتووف» لە ڕێی چوار فیلمی سینەمایی لەوانە: فیلمی سینەمایی «09» Zero Nine لە دەرهێنانی «بەختیار فەتاح» لە بەشی «پانۆراما»، فیلمی سینەمایی «ئەزموون» The Exam لە دەرهێنانی «شەوكەت ئەمین كوركی» وەك فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵ، فیلمی سینەمایی «بێ نیشتمان» Landless لە دەرهێنانی «تورەج ئەسڵانی» لە بەشی پێشبركێی‌ سەرەكی و هەروەها فیلمی سینەمایی «خاكی پیس» Dirty Landls لە دەرهێنانی ئاڵا هۆشیار لە بەشی پێشبركێی سەرەكی، بەشداری لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» Duhok كرد.

شوان عەتووف بە چوار فیلمی سینەمایی بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی «دهۆك» دەكات

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی، لەوانە: بەشی پێشبڕكێی «سینەمای جیهان»، بەشی پێشبڕكێی «سینەمای كوردی»، بەشی «ڕوانینێك بە سینەمای جیهان»، بەشی «پانۆرامای سینەمای كوردی»، بەشی «نمایشی تایبەت» و ...هتد، لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی «كۆنگرە»ی زانكۆی دهۆك و هەروەها لە هۆڵە سینەماییەكانی ناوەندی «مازی مۆڵ» لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.

ئەمە سێیەمین بەشداریی شوان عەتووفە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» و، ئەم خولەش وەك یەكێك لە چالاكترین سینەماكارانی باشووری كوردستان بەشدارە.

Top