سەرۆک نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنەماڵەی شەهید هوجام سورچی دەکات

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنەماڵەی شەهید هوجام سورچی دەکات

ئێواره‌ى یەکشەممە 2021/11/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومەر هوجام سورچی، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكى شه‌هيد هوجام، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز عومەر هوجام سورچی، به‌ ناوى خۆيان و خانه‌واده‌ى شه‌هيد هوجام سورچييه‌وه‌، سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شييان له‌ پرسه‌كه‌ياندا.

Top