سامان عومەر و كارزان فاروق بەرهەمێكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ(سامان عومەر) و (كارزان فاروق) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە .
گۆرانی (داخەكەی گرانم)كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی ئەم دوو هونەرمەندەیە, لە چانێڵی تایبەتی كارزان فاروق لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوبوویەوە .
تێكست و ئاوازی ئەم گۆرانییە لەلایەن (كارزان فاروق و فەردین حوسێن پەناهی)یەوە ئامادە كراوەو (شوان ئەكرەم) كاری میكس و دابەشكردنی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە, هەروەها (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیی گۆرانییەكە كردووە .
ئاسۆ كاكەیی