ليرەی توركی لەنزمترین بەهادایە لەمێژووی خۆیدا

ليرەی توركی لەنزمترین بەهادایە لەمێژووی خۆیدا

بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاستی خۆی تۆماركرد ئەمەش دوای ئەوەی 1 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 10 لیرە و 98 قورش و بەكەمترین ئاست لەمێژووی توركیا دادەنرێت. چاودێرانی ئابووری لەتوركیا وێڕای بەهێزی ئابووری ئەو وڵاتە بەراورد بە وڵاتانی دیكەی ناوچەكە بەڵام هۆشداری ئەگەری كەوتنەوەی قەیرانێكی گەورەی ئابوورییان داوە ،بەتایبەتی گەر بێتوو بانكی ناوەندی زیاتر بكەوێتە ژێر گوشاری سیاسی و دابەزاندنی زیاتری رێژەی سوودەكان .
بەڵام سەرەرای داکەوتنی بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە دابەزاندنی رێژەی سوودوو گرفتی ئابووری وڵاتەكەی گەڕاندەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئابووری وڵاتەكەی

Top