حکومەتی داھاتووی عێراق، لە نێوان ململانێ ى سەدر و مالکی‌دا
لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەم ھەڵبژاردنەی ١٠ى ئۆکتۆبەر یەکەمین ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراق، کە لەسەر داواکاری و خواستی ڕاستەقینەی خۆپێشاندەران بوو بە ئامانجی خستنەوەی گوڕانکاری سیاسی لە عێراقدا.
ھەڵبژاردنێك کە جەدەلێکی قوڵی خستبووە نێوان ھێزە سیاسیە عێراقیەکان و ترسی لای ھەندێکیان دروستکردبوو، بۆیە ھەر ئەوکات تەگەرە خستنە بەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشووەختە لەلایەن ھەندێ ھێزی سیاسی ھۆکارەکەی ئاشکرا بوو، ئەم لایەنانە ترسی ئەوەیان ھەبوو کە ھەڵبژاردن پێگەی ئەو ھێزانە لاواز بکات و دەرەنجامیش نزیك بوو لەم پێشبینیانە. ھەندێ لەو ھێزە سیاسیانە سەنگی خۆیان لەدەستدا و کورسیەکانیان کەمی کرد.
عێراق، لە بواری دەوڵەتسازیدا لە پانزە ساڵی ڕابردوو رووبەڕووی چەندین كێشەی وەك لاوازی نفوزی بنیاتنانی دەوڵەت و گرفتی دروستكردنی نەزمی سیاسی، كارایی نەبوونی دەزگاكانی دەوڵەت و ڕۆڵ و باڵا دەستبوونی سیاسەتی وڵاتانی دەرەکی و چەندین کێشەی تری ناوخۆیی بۆتەوە، کە بێگومان ئەمەش لە ھەموو کاتێکدا کاریگەری بەسەر كۆی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیری میکانیزمی بەرێوەبردنی ئەم دەوڵەتە ھەبووە.
📌كێشمه‌كێشمی شیعه‌كان :
بەھۆی ئەوەی لە دوای پێک‌ھێنانی یەکەمین حکومەتی عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٦، پۆستی سەرۆك وەزیران وەك عورفێکی سیاسی لە پشکی شیعە عەرەبەکانە، بۆیە ئەم دابەش بوون و دوو ڕایەی نێوان ماڵی شیعە حاڵەتێکی چاوەڕوانکراوبوو، ھەر لایەنێکی شیعی لە ھەوڵی ئەوەدایە کە زۆرینەی پەرلەمانی کۆبکاتەوە و حکومەت پێك بھێنێت، بۆیە لە ئێستادا دوو ھەوڵی جیاواز ھەن، سەدر لە ھەوڵی ئەوەدایە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێك بھێنێت، بۆ ئەمەش ئامادە نیە نە گفتوگۆ لەگەڵ مالکی بکات، نە قبوڵی ئەوەدەکات کە قەیس غزعلی بەشداری حکومەت بێ، لە بەرامبەردا بەرەیەکی تر ھەیە کە نوری مالکی سەرکردایەتی دەکات، جەخت لەسەر پێک‌ھێنانی حکومەتێکی تەوافقی دەکەن کە ھەموو لایەنەکان تیایدا بەشداربن.
📌هه‌ڵوێستی كورد و سوونه : کورد و عەرەبی سوونە تا ئه‌م ساته وه‌خته هه‌ڵوێستێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یان نیشان نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كامه لایه‌ن و كامه حزبی سیاسی پێك ده‌هێنن، كه ئه‌مه هه‌ڵوێستكی باشه، سەڕەرای دید و بۆچوون و مەرج و تێبینی تایبەت بەخۆیان، لە چاوەڕوانی ئەوەدان لایەنە شیعیەکان گفتوگۆبکەن و بگەنە ڕێکەوتنێك لەمبارەوە.
📌حكومه‌تی ته‌وافقی یان زۆرینه...؟
ئه‌زموونی حكومه‌تی ته‌وافقی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئه‌زموونێكی ناسەرکەوتوو و پڕ كێشه بووه ، جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نەیتووانیوە حکوومەتێکی سەقامگیر لە وڵاتێكی فرە نەتەوەیی-که‌لتووری -فرە ئاینی وەك عێراق پێك بھێنێت و گشت پێکهاتەکانی وڵات لە بەڕێوەبردنی پایەکانی حوکمڕانیدا بەشدار پێ‌بکات ژیانێکی ئاشتیانە دوور لە توندوتیژی نەتەوەیی، ئاینی لە چوارچێوەی یەك دەوڵەتدا بۆ ھاوڵاتیانی فەراھەم بکات.
زۆربەی کات، موقتەدا سه‌در له لێدوان و ئاخافتنه‌كانی به ئاشكرا‌و نا ئاشكرا لای وابووه ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی له چوارچێوه‌ی ئه‌زموونی حكومه‌تی ته‌وافقی هه‌میشه له‌ژێر كاریگه‌ری و ملكه‌چی نه‌خشه و سیاسه‌تی وڵاتانی ئیقلیمی بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا هۆكاری نا ئارامی ژیان و خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك بۆ لە ئەستونەگرتنی بەرپرسیارێتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه لایه‌نه‌كان هه‌موو به‌شدارن له پێكهێنانی حكومه‌تدا به‌ڵام كاتێك عێراق تووشی قه‌یرانێك ده‌بێ و بارودۆخێکی نا ئارام دێتە ئاراوە هیچ له‌م لایه‌نانه خۆیان به به‌رپرسیار نازانن، بۆیه سەدر پێ ی وایه ئه‌م ئه‌زموونه له چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو شتگەلێکی باشی پێشكه‌ش به گه‌لی عێراق نه‌كردووه جگه له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شراونه‌ته‌وه و خه‌ڵكیش له هه‌ژاری و نه‌داری دا ده‌ژین و بێ كاری و ده‌یان كێشه‌ی تر به‌رۆكی گه‌لی عێراقی گرتووه.
بۆیە سەدر پێ ی وایە، بۆ ئەوەی ھەمان ئەزموون دووبارە نەبێتەوە و لەپێناو ئەوەی ئەو گۆرانکارییە سیاسیانە ڕووبدەن کە لە ئاست خواست و داواکاری ھاوڵاتیانی عێراق دابێت، پێویستە حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بێ و بەرژەوەندی نیشتیمانی باڵا دەست بێ و ژیان و گوزەرانی خەڵكی تیادا باشتر بێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ئه‌گه‌رێكی سه‌خته له‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق و ئاسان نییه، بەھۆی سروشتی پێکھاتەی کۆمەلگەی عێراقی، ئەو ململانێیەی کە لەنێوان ھێزە سیاسیەکان دا ھەیە و سەڕەرای دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمیش، لەلایەکی تر ئه‌قڵیه‌تی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پێیان وایه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێت پشكداری له حوكمڕانی بكه‌ن له عێراق و ئیستحقاقاته‌كانیان بپارێزن، له نێو هه‌ر حكومه‌تێكدا پشكیان هه‌بێ.
ڕاستە کە ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕوون و ئاشكرا‌و دیارن، به‌ڵام ئاماژه‌كان له ئێستادا بەو ئاراستەن كه حكومه‌تی داهاتووی عێراقی له‌نێوان ملمانێ ی نێوخۆیی شیعەکاندا لە به‌رده‌م چاواڕوانیه‌كی بێ ئاسۆ و ناڕوون دایه.