لەرۆژی جیھانی لێبوردەییدا (لێبوردەیی وبەیەکەوەژیان رووە گەشەکەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان )
لە ساڵی 1995 ەوە ، رێکخراوی یۆنێسکۆ ، رۆژی شازدەی نۆڤێمبەری ھەمووسالێکی وەک رۆژی لێبوردەیی راگەیاندووە.
بێگومان ھەبوونی رۆژێک بۆبلاوکردنەوەی ھوشیاری لێبوردەیی گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە،بۆزیاترپەرەبەکلتووری لێبوردەیی وگەشەپێدانی ھزری میانەڕەوی وبەیەکەوەژیان لەنێوان پێکھاتەکان ،مایەی شانازییە ھەرێمی کوردستان لەم رووەوەدەولەمەندەوشانازی دەکات ،تەنانەت یەکێکەلەرووەگەشەکانی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان فرەئایینی وفرەنەتەوەیی ویەکترقبوولکردن ومرۆڤدۆستیە كەرەگ وریشەی لەناخ وباوەروقناعەتی باوباپیرانمانداھاتووەشتێکی تازەنییەنەبەفشاری دەرەكیەنەبۆرازیكردنی ئەم وئەوەبەلكوبەرھەمی تێگەیشتنی كوردانەیەلەحەقیقەتی ئیسلام وئیرادەی خوای گەورە…
بەمەش زیاترکوردستان جوانتربووە،سەرەرای جوانی بەشاخ وچیاودۆلەكانیەوەبوونی پێكھاتەجیاوازەكانی ئایینی ونەتەوەیی جوانییەكی تری بەخشیوەتەكوردستان ،
فاكتەری بەھێز ەلەسەرئاستی دەرەوەبۆپیشان دانی سیمای مرۆڤدۆستانەی خەلکی كوردستان ،ھۆکاری بەردەوامی ژیانەلەنێوان پێکھاتەکانی کوردستان ...
لەگەل ئەوەی کوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت ودژوارداگوزەری کرد، بەلام هەمیشە شوێنی پێكەوە ژیان وتەبایی نێوان ھەمووپێکھاتەکان بووە ، بە جیاوازی ئایین وزمان وبیروبۆچوونەوە لە ژێر چەترەگەورەكەی كوردستان كۆبووینەوە و بەیكەوە بەرپەچی زولم وستەمەکانیان دایتەوە ،كە ئەمەش شانازێکی گەورەیەبۆخەلکی کوردستان وسەروەریەكەی دەگەرێتەوە بۆ تێگەیشتنی گەلی كوردستان لە حەقیقەتی ئیسلام وەك ئایینێكی لیێبوردە ومیهرەبان ،هەروەها رێبەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ،ھۆکارێکی تری گرنگ بووینە بۆ چەسپاندن وبلاوكردنەوەی بنەماكانی پێكەوە ژیان و داكۆكی كردن لە مافی پێكهاتەكان …
سەدەێک بەر لە ئێستا شێخ (عەبدولسەلام بارزانی) بۆ ئاوەدانكردنی كۆمەڵگایەكی مرۆڤ دۆستانە، كە تێیدا كەرامەتی مرۆڤ پارێزراو بیت، گیانی لێبوردەیی، یەكتر قبووڵكردن و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەناو خەڵكی دەڤەری بارزاندا جێگیركرد..
بۆیەش گەرتەنها گوندی(بارزان) بە نموونە وەربگرین ئەم راستیەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە جگە لە وەی (بارزان) لانكی شۆرش وكوردایەتی بووە لە هەمان كاتیشدا باوەردارانی چەندین ئایین بەبێ جیاوازی لە ئەرك وماف دا یەكسان بووینە وهەستیان بە هیچ جیاوازێك نەدەكرد وشوێنی خواپەرستی باوەردارانی ھەرسێ ئایین (موسلمان -مەسیحی -جوو)لەتەک یەک بوون، كاتێكیش قەشەی بەناوبانگ (وێكگرام) دێتە دەڤەری بارزان دەبینی شێخ عبدالسلام بارزانی زیاتر لەوان لە خەمی باوەردارانی ھەمووئایینەکان دایەبێ جیاوازی خۆشحال وسەرسام دەبێت بەشێخ دەلێت ئەوی تۆ دەكەی بۆ پێكەوەبوون بە ئێمە ناكرێت بۆیە دەگەرێتەوە…
دوای ئەوەی (شێخ عەبدولسەلام بارزانی)لە سێدارە درا، (شێخ ئەحمەدبارزانی )ئەم بنەما ھزرییانەی بە شێوەیەك كردە كردەوە تا ئەمرۆبووینە بەشێكی گرنگ لە فەرھەنگ و كلتوری خەڵكی بارزان…
وە نەبێت پاراستنی ئەم فەرهەنگە جوانەیە تەنها لە قۆناغێكی دیاریکراو دابووبێت بەڵكو بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەولی پاراستن وقولكردنەوەی ئەم کولتوورەدراوە،
لەسەردەمی زێرینی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بارزانی نەمر بەبێ جیاوازی .ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبییەکانی لەژێرسەرکردایەتی شۆرش بۆیەک ئامانج ومەبەست کۆکردنەوەوبەرپەچی زولم وستەمیان دەدایەوە،تەنانەت بەپێداگیری بارزانی نەمر حکومەتی ئەوکاتی عیراق دانی بەمافی ھەموونەتەوەو ئایینەکانی نا ،دوای رێکەوتنامەی (11)ئادار لەگەل ئەوەی بەپێ یاسای ئەوکاتی عیراق رێگاپێ نەدراوبووجگەلە موسلمان ھیچ باوەردارێکی ترببێتەقائیمقام بەلام پێ داگیری وسووربوونی بارزانی نەمروای کرد رەحمەتی (فرەنسۆھەریری )کەبەئایین ئاشوری بووبکرێتەیەک قائیمقامی قەزای چۆمان…
لەدواییشداسەرۆك مسعودبارزانی وەک درێژەپێدەری رێبازی بارزان رۆلێکی گەورەی بینی لە دەستەبەركردنی مافەی پێکهاتەکانی کوردستان بەجۆرێک ، ھەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە كردووە، سەرجەم پێكھاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكان، ئازادانە مومارەسەی ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان بكەن و مافەكانیان جێگیر بكرێت، چونکەهەر هەموویان بەشێکى گرنگى گەلى کوردستانن و مافى هەمووانیش پارێزراوە، و نابێت هیچ جیاوازێک هەبێت…
تەنانەت ھەر بەھەوڵەكانی سەرۆك مسعود بارزانی مافەی پێكھاتەکان لەکاتی نووسینەوەی دەستووری عێراقدادەستەبەرکران،
وێرای ئەوەی بەردەوام باوەشی كوردستان كراوە بووەبۆسەرجەم ئەوهاوولاتیانەی بەهۆی هێرشی تیرورستانی داعش مال وحالی خۆیان جێهێشتوەوروویان لەهەرێمی کوردستان کردوە،تەواوی مافەكانیان لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دابینكراوە و سەرو ماڵیان پارێزراوبوو.
پەرلەمانی کوردستانیش وەک بالاترین دامەزراوەی یاسادانان ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرجەستەکردنی بیرۆکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەو یاساو بڕیارانەی کە پەسەندی کردوون و پەیوەستبوون بەفەراهەمکردن و پارێزگاریکردن لەمافی پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان، کە گرنگترینیان یاسای ژمارە (۱)ی ساڵی ۱۹۹۲ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، کە لەڕێی سیستمی کۆتا مافی پێکهاتەکانی لەنێو پەرلەمانی کوردستاندا مسۆگهر کردووە، هەروەها یاسای ژمارە(٥)ی ساڵی ۲۰۱٥ کەمافی پێکهاتەکانی لەدەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان مسۆگهر کردووە.
کابینەی نۆیەم گرنگی زۆری بە مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان داوە
تەنانەت یەکێک لە بنەماکانی کارکردنی ێەم کابینەیەدا پاراستن و بەهێزکردنی پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان.
کە بۆیەكەم جارەلەمێژووی حوكمرانی ھەرێمی کوردستان ،دۆسیەی پێکهاتەکان جیاكرایەوە، كه یەکێک بوو لە خواستە سەرەکییەکانی پێکهاتە کان، بەجۆرێك لەم كابینەیەدا وەزیرێکی هەرێم تایبەت بە پێکهاتەکان بوونی هەیە،
بێگومان هەمووئەمانەوافاکتەری سەرەکی بوون تا دیارترین كەسایەتی ئایینی (پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان )لەمانگی ئاداری رابردووسەردانی ھەرێمی كوردستان بكات وجیاواز لەشوێنەكانی تری عیراق گەورەترین رێورەسمی ئایینی لهگهڵ ده ههزار كهس له ههولێری پایتەخت سازبكات.
ئەمەش رووداوێكی مێژووی ودەسكەوتێكی گەورەبووكاریگەرێكی گرنگی دەبێت لەسەرناووپێگەی ھەرێمی كوردستان ،وپالپشتی نێودەولەتی چونكەڤاتیكان ئەگەرچی وەك دەولەت بچوكەبەلام مەلبەندێكی گەورەی ئایینیەكەسەرپەرشتی یەك ملیاروسێسەدملیۆن مەسیحی دەكات وخاوەن ئالاونوێنەرەلەنەتەوەیەكگرتووەكان ...
لەئێستاشداکەلەھەرێمی كوردستان ئامادەکاری دەکرێت بۆنووسینەوەی دهستوور، دلنیایی دراوەکەدەستووری هەرێمی کوردستان رهنگدانهوهی كۆمهڵگهی کوردستانی دەبێت، ویست و خواستی زۆرینهی كوردستانیان لەخۆدەگرێت ،
گەلی كوردستان شانازی دهكات به پێكهوهژیانی ئاشتییانهی نهتهوه و ئایینهكان له كوردستان، به سهدان ساڵەبه یهكهوه دەژین، کەتادێت توندوتۆلتردەبێت ،بۆیەش پێویستەدهستووری كوردستان رهنگدانهوهی ئهو تایبەتمەندیەبێت،
گرنگەهەموولایەکمان پارێزگاری لەکلتووری بەێکەوەژیان ویەکترقبولکردن بکەین تاهەمیشەکوردستان هەربەشوێنی فرەئایینی وفرەنەتەوەیی بمێنێتەوە…
رۆژی جیھانی لێبووردەیی بەدەرفەت دەزانم تاپێشنیاری رۆژی ٧ـی ئازاری هەموو ساڵێک بکەم وەک (ڕۆژی لێبوردەیی وبەیەکەوەژیان )دەستنیشان بكرێت بۆ هەرێمی كوردستان ،وەک گوزارشتێک لەسەردانەمێژوویەکەی (قەداسەتی پاپای فرانسیس پاپایڤاتیکان) بۆھەرێمی کوردستان چونکەرووداوێكی مێژووی ودەسكەوتێكی گەورەبووكاریگەرێكی گرنگی ھەبوولەسەرناووپێگەی ھەرێمی كوردستان ،
چونکەگەورەترین كەسایەتی ئایینی خۆرئاواسەردانی ھەولێری كرد ،
تاوەك مێژوویەك لەبیروھزری كوردستانیان بمێنێتەوەوەک سەردانیکی مێژوویی
كەئەمەش شانازێكی گەورەبووبۆھەرێمی كوردستان ...