ســەرۆکــی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستی مەلا بەختیار دەپرسێت

ســەرۆکــی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستی مەلا بەختیار دەپرسێت

دوێنێ ئێوارەی  13ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی .
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
مەلا بەختیار ،سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هەواڵپرسینی .

Top