ماڵپەڕێك كوالیتی وێنەكان بەرز دەكات

ماڵپەڕێك كوالیتی وێنەكان بەرز دەكات

 وێنە كۆن و كوالیتی نزمەكان بەهۆی پرۆگرامەكانی فۆتۆشۆپ و هاوشێوەكانی دەكرێت كوالیتیان بەرز بكرێتەوەو دەستكاری بكرێن، بەڵام ئەگەر بتەوێ بەبێ ئەوەی سوود لە هیچ پرۆگرامێك وەربگری بە ئاسانترین شێوە وێنە كۆن و كوالیتی نزمەكان نوێ كەیەوە، سوود لە ماڵپەڕی https://letsenhance.io/ وەربگرە..  لەم ماڵپەڕەدا سەرەتا دەبێ هەژمارێكی تایبەت بۆ خۆت دروست بكەی و پاشان ئەو وێنەی كە مەبەستتە دابەزێینەسەر سایتەكە و لەماڵپەڕەكەدا بە شێوەی خۆكار وێنەكە باش دەكرێتەوە. بەهۆی زەینی دەستكردەوە دەتوانێ ئەو بەشانەی كە سڕاونەتەوە باش بكاتەوە و كوالیتی بەرز بكات. دیارە چەند نموونەیەكت لە وێنەكە دەداتێ كامەت مەبەست بێ ئەوی هەڵبژێرە.

 

Top