ئەم جارە لە نەرویج هێرشبەرێك بە چەقۆ ئەفسەرێکی پۆلیس بریندار دەكات

ئەم جارە لە نەرویج هێرشبەرێك بە چەقۆ ئەفسەرێکی پۆلیس بریندار دەكات

 

 

پۆلیسی نەرویج بڵاویکردوەتەوە، کە پیاوێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر چەند هاوڵاتییەکی ئۆسلۆ و ئەفسەرێکی پۆلیس.

وتەبێژی پۆلیسی ئۆسلۆ پشتڕاستی کردەوە کە لەو هێرشەدا ئەفسەرێکی پۆلیس بریندار بووە و هێرشبەرەکەش تەقەی لێکراوە.

بەپێی راپۆرتی میدیای نەرویجی، هێرشبەرەکە بە چەقۆ لە هاووڵاتیانی داوە و هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە کە ئەو تۆمەتبارە بە چ هۆیێكەوە ئەو كارەی ئەنجام داوە،

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس خۆی بە هێرشبەرەكەدا دەكێشێت و هێرشبەرەكە دەكەوێتە سەر زەوی بەڵام هەڵدەستێتەوە و دەرگای ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەکاتەوە و بە چەقۆ ئەفسەرێکی پۆلیس بریندار دەکات و  لە کۆتاییدا ئەفسەرێکی دیکەی پۆلیس تەقە  لە هێرشکەرەکە دەكات و دەکوژێت.

تورگیر برندن بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی نەرویج گوتی: ئەو پیاوە خۆی ئامادە کردبوو هێرش بکاتە سەر خەڵک لەسەر شەقام بۆ ئەوەی خەڵک بە چەقۆ بکوژێت، بەڵام ئۆتۆمبێلی پۆلیس خۆی پێداكێشا و توانیی دەست بەجی هێرشبەرەكە رابگرێت.

پۆلیسی ئۆسلۆ پشتڕاستی کردووەتەوە کە ڕووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 9ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ لە ئۆسلۆ ڕوویدا، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی هێرشبەرەکە ڕانەگەیەندراوە،  هەروەها راپۆرتی کوژرانی هێرشبەرەکە دوای ئەوەی پۆلیسی ئۆسلۆ تەقەی کرد.

لەو ڕۆژانەی دواییدا راپۆرتی تری هێرشی چەقۆ بۆ سەر هاووڵاتیان و ئەفسەرانی پۆلیس لە فەرەنسا و ئەڵمانیاش بڵاوبووەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top