مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەكانیان وەردەگرن

مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەكانیان وەردەگرن

شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 9/2021 بەپێی رێنمایەكانی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2021 خەرج دەکرێت.
ئالان حمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیاندراوێكدا سەرجەم بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاکان ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە تا کۆتایی هەفتە لیستی شایستەی دارایی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ مانگی 9/2021 بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 14ی 2021 تەواو بکەن و لەپاشان ئاراستەی گەنجینەی پەیوەندیداری بكەن.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەدواداچوونی تەواو ورد ئەنجام بدەن لە دڵنیابوونی ناردنی لیستەکانیان بۆ گەنجینە.

Top