لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بازاڕەكانی كوردستان بوژانەوەی باشی بەخۆوە بینوە
دوای واژووكردنی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان و لەگەڵیشیدا 3 ملیارەكەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووەكانی لافاوەكەی شاری هەولێر ، بازاڕەكانی كوردستان جموجوڵێكی باشی بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتی لەكاتێكدا كە لەم هەفتەیەدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەدرێت. كاسبكاران باس لەوە دەكەن لەگەڵ دابەشكردنی موچە و بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆش راستەوخۆ بازاڕەكانی كوردستان بوژانەوەیەكی باش بەخۆیەوە دەبینێت.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه دابه‌شكراوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و 200 ملیاره به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێریش، ئامادەكاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووه‌كه دابه‌ش بكرێت، پێشتریش لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن چووه‌ته شوێنه‌كان و بڕی قه‌ره‌بووی هه‌ر ماڵێكی زیانلێكه‌وتووی ده‌ستنیشان كردووه، كه 3 هه‌زار دۆلاره.