لەنجە عەلی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

لەنجە عەلی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

دوای دابڕانێكی زۆر خانمە گۆرانیبێژی كورد(لەنجە عەلی)بەرهەمێكی نوێی هونەری بڵاوكردەوە .

لەنجە عەلی گۆرانییەكی نوێی بەناوی (Saainyaan)بڵاوكردەوە, كە ئەم بەرهەمە بە زمانی هیندی تۆماركراوەو بەهاوبەشی چەند هونەرمەند و موسیزیانێكی هیندستانی بەرهەم هاتووە .

ئەم گۆرانییە كە بەهاوبەشی (لەنجە عەلی) و (Unnati dasgupta) و (Amrit Kaur) و (Diamond Duggal) بەرهەم هاتووە, لە ساڵی ڕابردوو دەست بە ئەم پڕۆژە هاوبەشە كراوە, هەروەها بەهۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا هونەرمەندەكان لە نێو ماڵی خۆیانەوە كاری تۆماركردن وێنەگرتنی ئەم ڤیدیۆ كلیپەیان ئەنجامداوە .

لەنجە عەلی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

ئەگەر چی ئەم بەرهەمە نوێیەی دوای دابڕانێكی زۆر دێت, بەڵام لەنجە عەلی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەبڵاوكردنەوەی چەند كورتە ڤیدیۆیەك گۆرانی پێشكەش بە هەوادارەكانی دەكات و بەچەند ستایڵ و زمانی جیاواز گۆرانی پێشكەش كردووە وەك گۆرانییە فۆلكلۆرە كوردییەكان و گۆرانی بە زمانی هیندی و توركی .

ئاسۆ كاكەیی

Top