پتەوترین تەبلێت لاپتۆپی پاناسۆنیك

پتەوترین تەبلێت لاپتۆپی پاناسۆنیك

پاناسۆنیكی ژاپۆنی بەم دواییە نوێترین تەبلێت/ لاپتۆپی خۆی خستەڕوو. تەبلێتی Toughbook G2ی كە سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە و لەیەك كاتدا هەم دەبێتە تەبلێت و هەم لاپتۆپ. شوێنی سێ پارچەی گرنگی دیكەی هەیە. وەك كامێرای گەرمی پێو، سكاینەری خوێنەرەوەی باركۆد، شوێنی دانانی خوێندنەوەی SSD ی خێرا.

شاشەی تەبلێتەكە 10 ئینجە، رووناكییەكی زۆر بەهێزی هەیە. دڵی كۆمپیوتەر یا بە واتایەكی دیكە یەكەی لێكدانەوە CPU لە جۆری core i5ە. باترییەكەی هەتا نزیكەی 19 كاتژمێری بەردەوام بەش دەكات.

سیستەمی وای-فای 6ی لەسەرە كە ئێستا خێراترین سیستەمی وەرگرتنی ئینتەرنێتە. بلوتوسی 5ی لەسەرە كە خێراترین سیستەمی پەیوەندییە. رامەكەی 16 هەتا 32 گیگابایتە. هاردەكەی 512 هەتا 1 ترابایتە لە جۆری SSD خێرایە.

Top