دوو لیوا ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیان بە مەشق كردوە
سەرچاوەیەك لە دوو لیوا هاوبەشەی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق رایگەیاند كە دوای زیاتر لە دوو ساڵ گفتوگۆی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش لەئەنجامدا دوو لیوای ھاوبەش لەنێوانیان پێكھێنراوە و بەپێی رێككەوتنەكەش فەرماندەی لیوایەكیان كوردە و جێگرەكەی عەرەبە و لێوایەكەی دیكەش فەرماندەی لیواكەی عەرەبە و جێگرەكەشی كوردە و لەپاش ئەوەی رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراق لەسەر ھەیكەلییە و موچەی لیواكان پڕیاری لەسەردراو ئێستا هەردوو لێواكە لە قۆناغی مەشقكردندان.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئێستا لیوا ھاوبەشەكان لە بنكەی مەشقی ھێزی پڵنگەكانی زێرەڤانی لە قەزای دەشتی ھەولێر لە راهێنان و مەشقكردندان و بڕیارە لەدوای راهێنان و مەشقەكانیاندا لێوا هاوبەشەكان بچنە سنووری قەزای مەخمور و سنووری شارەكانی(سەلاحەدین و كەركوك و دیالە).