سوپاس دەوڵەتمەدار مەسرو بارزانی .. هەموومان قەرزاری نووسەرو کۆمەڵناسی مەزن ئیسماعیل بێشکچین .
د.محمد خدر مولود
لەنێو هەواڵ و رۆژ ەڤی چالاکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆدا ، زۆر شادومان و بەختەوەربووم کە لە تیڤییەکان بینم بەرێزتان ئەمرۆ شەممە 6-11-2021 جارێکی دیکە پێشوازییەکی شایان و شاهانەتان لە نووسەرو کۆمەڵناسی ناوداری تورک ئیسماعیل بێشکچی کردووە .
ئاخر کورد و کوردستان ، نەتەوە و خاکی ، چ لەناوخۆ چ لەدەرەوە دا قەدەری وابووە ( دۆستی کەم ، دوژمنی زۆر ) بێ،، یا هەر ( چیاکان دۆستی بێ ) .
لەکاتێکدا یاوێکی مەزنی وەک ئیسماعیل بێشکچی بارتەقای هەموو دوژمن و نەیارو ناحەزانیەتی ، بەکتێب و نووسین و بەرهەمەکانی ، سەنگی حەقبوون و ڕەوایەتی کوردبوونی پارسەنگی هەموو لاسەنگیەکی جیهانی دەرورودراوسێ (تورک و عەرەب و فارس ) ڕاگرتووە و پێگەی سەنگین کردوە بەتایبەتیش لە نێو وڵات و کۆمەڵگای تورکیا دا .
ئەو زاتە ، پێشکچی نالی شاعیر گوتەنی ، ببوورن من وابەدەستکاریەکی کەمەوە وا لەشیعرەکەی نالی دەکەم :
فارس و تورک وعەرەبم بەدەفتەر گرتووە
کورد ، ساحێبی موڵکە ، دیوانی هەیە .
رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ..
من دەزانم پێگەی بێشکچی لای جەنابی بارزانی باوک و سەرۆک و رابەر ، چەندە سەنگینە و چەندە لە ئاستێکی بەرزوباڵا دا رێزلێگیراوە ، بەدڵنیایەوەش لای جەماوەری گەلی کوردستان و ناوەندی ئەکادیمی و رۆشنبیرییش ئەوەندە سەنگین و رێزلێگراوە .
وێرای بونی وەقفی بێشکچی لە هەولێر و لەتورکیا کە دەزگای خێرخوازی بارزانی مەردانەو کوردانە ڕۆڵی کارای هەبووە لە دامەزراندنی ، لەدهۆک و زانکۆ ی دهۆکیش دا (سەنتەری بێشکچی) چەندین ساڵە دامەزراوە و سەنتەرێکی چالاک و ئەکتیڤی بەرهەم دارە . لەبواری زانکۆ و لە نێوەندی ئەکادیمیشدا دوای ئەوەی زانکۆی سەلاحەدین بڕوانامەی فەخری دکتۆرای پێ بەخشی وا زانکۆی دهۆکیش بڕوانامەی دکتۆرای فەخری پێ دەبەشێ .
بەرێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ..
گرنگە لە هەولێری پایتەختی کوردستان ناوەندێک ، سەنتەرێک ، مۆزەخانەیەکی رۆشنبیری و ئەرشیفی تایبەت بە بێشکچیی هەبێ .
یا ، لە ئێستاوە تا ئەوزاتە لەژیاندایە و هیوای تەمەندرێژی و بەختەوەریشی بۆ دەخوازین ، هەر لە پایتەختەوە ، پەیکەرێکی شایانی بۆ دروست بکرێ و شەقام و گۆرەپانێکێشی بەناو بکرێ .
ئاخر ( یەک دۆست ، بارتەقای هەزاران ناحەزو دوژمنە ) چ چای دۆستێکی مەزنی
وەک ئیسماعیل بێشکچی نووسەر و کۆمەلناسی ناودار و ئەکادیمی و رۆشنفکر .
سڵاو لە بێشکچی .. سڵاو لەهەموو دۆستانی گەلی کوردستان و پرسی نەتەوەیمان
لەهەرکوێیەکی دونیا و لەهەرنەتەوەێک دابن .
هەولێر 6-11-2021