مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەرماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەرماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوێبیستی هەوڵێکی شکست خواردوو بووین بۆ سەر شوێنی مانەوە و ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە بەغدا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە تووندی ئەو پەلامارە سەرزەنشت و ریسوا دەکەین و بە پەلاماردانێکی تیرۆریستی دادەنێین.
هەروەها داوادەکەین ئەو کارە دوژمنکار و تاوانکاریانە دووبارە نەبنەوە و هەموو لایەک بە جددی کاربکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنیان، لەپێناو رێگەگرتن لە کاری گێرەشێوێنی و ئاژاوانانەوە و، دابینکردن و پاراستنی سەقامگیریی و ئارامیی.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ـی ١١ـی ٢٠٢١

Top