نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ئیدانه ده‌كات
ێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ئیدانه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره تیرۆریستییه پێشهاتێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هه‌وڵی شكستخواردووی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیدانه ده‌كه‌م كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ماڵه‌كه‌ی له به‌غدا كرایه ئامانج، سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه: "ئه‌و كاره تیرۆریستییه پێشهاتێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كات و نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌نجامێكی باشی نابێت، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م دان به‌خۆیاندا بگرن و ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه".