سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان دەکات


ئەمڕۆ شەممە 6ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە کاوە مەحموود کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەی حەفتەمی حزبەکەیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، بەناوی خۆی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعییەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

Top