وەزارەتی دارایی رێكاری یاسایی دژی ئەو كەس و كۆمپانیانە دەگرێتە بەر كە تا ئێستا قەرزەكانی بازرگانیان نەگەڕاندۆتەوە

وەزارەتی دارایی رێكاری یاسایی دژی ئەو كەس و كۆمپانیانە دەگرێتە بەر كە تا ئێستا قەرزەكانی بازرگانیان نەگەڕاندۆتەوە

وەزارەتی دارایی رێكاری یاسایی دژی ئەو كەس و كۆمپانیانە دەگرێتە بەر كە تا ئێستا قەرزەكانی بازرگانیان نەگەڕاندۆتەوە بۆ حكومەت
دوای تەواو بوونی وادەی دانەوەی ئەو قەرزانەی لای بازرگان و كۆمپانیاكانە و نەیانگەڕاندۆتەوە بۆ حكومەت كە خۆی لە 900 ملیار دینار دەدات ، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئابووری ئاشكرای كرد كە وەزارەتی دارایی رێكاری یاسایی دەگرێتە بەر دژی ئەو كۆمپانیاو كەس و بازرگانانەی كە تا ئێستا قەرزەكانیان بۆ حكومەت نەگەڕاندۆتەوە، عەبدولحەكیم خەسرەو لێژنەی چاكسازیی ئاماژەی بەوە كرد كە تا ئێستا تەنیا 9 ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە بەشێك لەكەیسەكان دراونەتە دادگا.
بەسەدان کۆمپانیا قەرزاری حکومەتن کە لە ڕێگەی بانکە بازرگانیەکانەوە قەرزیان لە حکومه‌ت وەرگرتووە و تا ئێستا قەرزەکانیان نە گەراندووه‌ته‌وه، حکومەتی ھەرێمی کوردستان 900 ملیار دیناری وه‌ك قەرز داوەتە کۆمپانیاکان، لەو ژمارەیەش تا ئێستا تەنھا 9 ملیاری وەرگیراوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی ھەر کەسێك قەرزی نەدابێتەوە، بە پێی بڕیاری دادگا دەستبەسەر موڵك و سامانیدا دەگیرێت، وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەرایەتی بەشی یاسایی و بەڕێوبەرایتی باج لەگەڵ وەزارەتی داد بەیەکەوە کار بۆ یەکلاکردنەوەی ئه‌و كه‌یسانه‌ ده‌كه‌ن.

Top