گەنجێك بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەرێگای نێوان كەركوك - چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا

گەنجێك بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەرێگای نێوان كەركوك - چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا

لەسەر رێگای نێوان چەمچەماڵ ــ کەرکووک لە (بانی مەقان) بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ گەنجێك گیان لەدەست دەدات
لەمبارەوە بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند كە تەرمی کەسێك گەیاندرایەوەتە لایان کە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە و لەسەر رێگای نێوان چەمچەماڵ ــ کەرکووک لە(بانی مەقان) ئۆتۆمبێلێك بەخێرایەكی زۆر خۆی پیاكێشاوە لەئەنجامدا دەمودەست گەنجەكە گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای بەدواداچوون و رێكارەكان تەرمەی ئەوگەنجە 19 ساڵیە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی كراوە.

Top