ئەو كچە 4 سڵانەی لە ئوسترالیا ڕفێندرابوو دۆزرایەوە

ئەو كچە 4 سڵانەی لە ئوسترالیا ڕفێندرابوو دۆزرایەوە

 

 

 

دوێنێ بەیانی، کلیۆی تەمەن 4 ساڵە،  ئەوکچەی ماوەی دوو حەفتە بێسەروشوێن ببوو لە ماڵێکدا دۆزرایەوە،  هەواڵەکە شەپۆلێکی خۆشی و ئارامیی بۆ خێزانی کلیۆی هێنا.

بە گوێرەی راپۆرتی میدیای ناوخۆیی، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە شارۆچکەی کارناروون  و پاش شكاندنی دەرگای دەرەوە، چوونە ئەو شوێنەی کە کلیۆی 4 ساڵان لەلایەن ڕفێنەرەکانەوە دەستبەسەرکرابوو.

کریس دایسۆن  بەڕێوەبەری  پۆلیسی ئەو شارەی ڕۆژئاوای ئوسترالیا گوتی: چوار ئەفسەری پۆلیس لە کاتی گەڕاندا دەرگای ژوورێکیان کردەوە و دوو منداڵیان دۆزییەوە. 

بەوتەی پۆلیس،  پیاوێکی تەمەن 36 ساڵ ، وەک تۆمەتباری سەرەکی  دەستگیرکراوە.

کلیۆی تەمەن 4 ساڵی لە 16ی تشرینی یەکەم لە کاتی گەشت کردن لەگەڵ خێزانەکەی بۆ ناو سرووشت  لە دەرەوەی شار بێ سەر و شوێن بوو، کلیۆ و خوشکەکەی لە خێوەتێكی جیا لە دایک و باوکیان نووستبوون،  دوای ئەوەی خێزانەكەی ئاگاداری  دیارنەمانی  کچەكەیان بوون. پەیوەندیان بە پۆلیسەوە كرد، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی یەکەمدا پۆلیس بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند: کە كچەکە ڕفێندراوە.

هەروەها دوای لێكۆڵینەوە و ماندووبونێكی زۆر پۆلیس توانیی كچەكە بدۆزێتەوە  و کلیۆ ئەسمیتی ڕادەستی دایکی ئەمیل ئەسمیت و هاوسەرەکەی، جاک گلیدۆن کرد،  پۆلیسی ئوسترالیا حەفتەی ڕابردوو پاداشتێکی 1 ملیۆن دۆلاریی دیاری کرد بۆ دۆزینەوەی ئەو کچە 4 ساڵانە.  دیار نییە ئەو پاداشتە دەدرێت بەو كەسانەی زانیارییان بە پۆلیس داوە  یان نە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top