حکومەتی هەرێم پشتگیری داواکارییەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات
وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە فەرمانبەرانی گرێبەست دڵنیا دەکاتەوە و حکومەتی هەرێمی كوردستان حکومەتی خۆیانە و ئەوەی بکرێت بۆیان جێبەجێ دەكات.
وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاند كە حکومەت هەموو هەوڵێك دەدات تاوەكو کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەر بکات و ئەو بابەتە دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەوێ باسی لێوەدەكرێت و دوای بەدواداچوون لەسەری بڕیاری گونجاوی لەسەر دەدرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە ئەوەی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێت ئەوە حكومەت بۆیان دەیکات و حکومەت هەموو هەوڵێكی دەدات بۆ پشتگیریکردنی داواکارییەکانیان، بەڵام پێویستە كەمێك پشوو درێژ بن.
هاوكات وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو كە حکومەتی هەرێمی كوردستان لە خراپترین دۆخدا دەستبەرداری هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست نەبووە و دڵنیاشیان دەکاتەوە كە حکومەت حکومەتی خۆیانە و ئەوەی بکرێت بۆیان ئەنجامی دەدەن.