نزیكەی نەوەد هەزار سەربازی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆكرانیا جێگیركراون

نزیكەی نەوەد هەزار سەربازی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆكرانیا جێگیركراون

 

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی ناو وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە كە  لە نیوەی دووەمی ئەم ساڵدا هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا مەشقێکی سەربازیی بەرفراوانیان ئەنجامداوە، مەشقەکان هێزی ئاسمانیشی گرتۆتەوە ، ئۆكرانیاش ڕووسیا بەوە تۆمەتباردەكات كە هەندێک لە یەکە سەربازییەکانی لەنزیک سنووری ئۆکرانیا جێهێشتووە، هەروەها کۆی ژمارەی سەربازانی ڕوسیا لە ناوچەکەدا نزیكەی نەوەد هەزار سەربازن.

 

وەزارەتی بەرگریی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەش كردووە كە  ڕووسیا بەشێوەیەکی ڕێکخراو پەنای بردۆتە بەر گواستنەوە و کۆکردنەوەی یەکە سەربازییەکان.

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی 2014 ەوە گرژیان تێ كەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی كە ڕووسیا نیمچە دوورگەی کرێمیای ئۆکرانیای داگیرکرد و شەڕ و پێکدادانێکی توند لەنێوان هێزەکانی جیاخوازەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیادا ڕووی دا.

 

 

Top