دۆزینەوەی شمشێرێكی تەمەن 900 ساڵ لە کەناراوەكانی ئیسرائیل

دۆزینەوەی شمشێرێكی تەمەن 900 ساڵ لە کەناراوەكانی ئیسرائیل

 

 

غەواسێك شمشێرێکی دۆزیوەتەوە لە کەناراوەكانی ئیسرائیل کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی 900 ساڵ بێت.

کۆبی شارویت، بەڕێوەبەری یەکەی شوێنەوارناسیی دەریایی ئیسرائیل وتی:"شمشێرەکە لە لایەن غەواسێكەوە دۆزراوەتەوە لە قووڵایی 5 مەتر لە دەریا، نزیکەی 150 مەتر لە دووریی وشكانی، سەرنجڕاکێشترین شت ئەوەیە کە ئەمە یەکێکە لە یەکەم شمشێرە ساغەكان کە لە ئیسرائیلدا دۆزراوەتەوە.

شارەزایان دەڵێن ئەو ناوچەیەی کە شمشێرەکەی تێدا دۆزراوەتەوە بۆ ماوەی چەند سەدەیەک پەناگەیەکی کەشتی بووە بۆ ئەوەی لە کاتی گەردەلوولەکاندا خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن.

ئەو شمشێرە لەلایەن شلومی کاترینەوە دۆزراوەتەوە، دوای دۆزینەوەی، شلومی یەکسەر ڕادەستی بەرپرسانی شوێنەوار و پسپۆڕانی حکومەتی کرد، هەروەها تەمەنی ئەم شمشێرە بە 900 ساڵ مەزەندە دەکرێت.

شارویت لەسەر باش مانەوەی شمشێرەکە وتی: ئەو شتانە زۆربەی کات لەژێر ئاو باشتردەمێنێتەوە تا لەسەر زەوی ،  چونکە لە ژینگەیەکی باشتر و لەژێر لم و دوور لە چاوی مەلەوان وغەواسەکان و تەنانەت بە پارێزراوی و دەست پێ نەگەیشتوویی دەمێننەوە.

شارویت دەڵێت:  لەسەر بنەمای کێشی شمشێرەکە پێمانوایە ئەو سوارەی شمشێرەکەی هەڵگرتبوو زۆر بەهێز بووە، چونکە شەڕ بەو کێش و قەبارەی شمشێرەكە ئاسان نەبووە، تەنانەت ئەمڕۆش هەڵگرتنی ئەم شمشێرە قورسە و چەکی سوارچاکەکانی خاچ بوو.

بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن: کە پێویستە شمشێرەکە بە تەواوی پاک بکرێتەوە بۆ ئەوەی وردتر شیبکرێتەوە و دواتریش لە پێشانگا گشتی دابندرێت.  

شایەنی باسە كە ئەوغەواسەی کە شمشێرەکەی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی کەناراوەكە کرد، بڕوانامەی پێزانینی لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە پێبەخشرا.

 

 

 

دۆزینەوەی شمشێرێكی تەمەن 900 ساڵ لە کەناراوەكانی ئیسرائیل
Top