سنووری شەنگال بە كراوەیی دەرفەت بۆ جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش زیاتر دەكات
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری دا، کە سنووری سووریا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
ئاشتی کۆگەر، بەرپرسی لقی شەنگالی حزبەکە ڕایگەیاند:"مانەوەی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا لە قەزای شەنگال و دەوروبەری لە دەستی حەشدی شەعبی و پارتی کرێکارانی کوردستان مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروست دەکات"
گوتیشی:"ئەو جموجوڵانەی ئەم دواییەی داعش لە ئەنبار و ناوەندی وڵات دروست بووە بەهۆی ڕێگەدان بە چەتەکانی داعش کە لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە لە سوریا و ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، لە سنووری سوریا و عێراقەوە لە ڕێگەی شەنگال و باشورەوە ئازاد کراون.
کۆگەر، وتیشی:"ئەوە هێزەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردن لە شەنگال کە مووچەیان لە دەسەڵاتی حەشدی شەعبی وەردەگرن، کە ڕێگە بە گواستنەوەی پێداویستی بۆ سوریا و لوبنان دەدات"
وتیشی:"پارتی کرێکارانی کوردستان و حەشدی شەعبی ڕێگری دەکەن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکانی شەنگال"
لە 9ی تشرینی یەکەمی 2020دا بەغدا و هەولێر گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال کە بۆ ئیدارەی هاوبەشی ئیداری و ئاسایش و خزمەتگوزارییەکانی دەسەڵاتی دادوەری دابین دەکات.