ڤایرۆسی نوێی کۆرونا گەیشتە كۆشكی سپیی ئەمریكا

ڤایرۆسی نوێی کۆرونا گەیشتە كۆشكی سپیی ئەمریكا

 

جەین پساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، کە تووشی ڤایرۆسی نوێی کۆرونا بووە، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا نەبووە.

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە:" جەین پساکی بڕیاری داوە کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وەک بەشێک لە گەشتە دەرەکییەکانی سەرۆک کۆمار بۆ لوتکەی کەش و هەوا، بەهۆی فریاکەوتنی خێزانییەوە سەفەر نەکات، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەی کە یەكێك لە ئەندامانی خێزانەکەی تووشی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە.

ناوبراو ڕوونی كردەوە كە لەو كاتەوە كەرەنتینە كراوەو لە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممەو هەینی و شەممە پشكنینی كردووەو ئەنجامەكان نێگەتیڤ بوون، بەڵام كە پێرێ یەك شەممە دواجار چووە بۆ پشكنین پۆزەتیڤ بووە، بەڵام ئەوەندەشی گوت كە نیشانەكانی كۆرۆناكەی سووكن و ماوەیەك لە ماڵەوە پشوو دەدات، تا دواتر بگەڕێتەوە سەر ئیشەكەی.

 

Top