یــادگــار مـەحـمـوود : بردنەوەی(33) كورسی لەلایەن پارتییەوە پێویستی كوردستانیانە بە سەرۆك بارزانی

یــادگــار مـەحـمـوود : بردنەوەی(33) كورسی لەلایەن پارتییەوە پێویستی كوردستانیانە بە سەرۆك بارزانی

 

یادگار مەحموود كاندیدی دەرچووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد كە سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق و بەدەستهێنانی 33 كورسی ، دووپاتكردنەوەی پێویستیی كوردستانیانە بە سەرۆك بارزانی لە پارێزگاریكردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان.

ئەو لە میانی دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری(گوڵان) سەبارەت بە سلێمانی و پێگەی ئەو شارە دەڵێت: سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە و لە پێش ڕیفراندۆم و لە كاتی ڕیفراندۆمیشدا ئەو پێگە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییەی خۆی لە دەست نەداوە و، ئەو سیاسەت و هێڵ و ستراتیژییە نەتەوەییەی خودی سەرۆك بارزانی لە سیاسەت و مامەڵەی لەسەر ئاستی ئەو پەیوەندییەی هەیبوو لەگەڵ هزر و بیری نەتەوەیی سلێمانییەكان یەك دەگرێتەوە..

ئەو كاندیدە ئومێدیش دەخوازێت كە ئەم جارە بە یەكڕیزی بتوانین گەلی كورد سوود لەم دەستكەوتە وەربگرێت، كە كورد دەنگی كورسییەكانی زۆر بووە و دەتوانین بە هاوپەیمانێتییەكی نەتەوەیی حزوورمان لە ناو پەرلەمان و دەسەڵاتی جێبەجێكاریش هەبێت و، لایەنە سیاسییەكان بە هاوشێوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسیارانە سیاسەت بكەن و، خۆیان لە دروشمی پۆپۆلیستی و موزایەدە و سازشكردن بە دوور بگرن.

 

Top