ڕاهێنانی بۆمبهاوێژیی ئەمریکا و فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانانی لەسەر ئاوی کەنداو

ڕاهێنانی بۆمبهاوێژیی ئەمریکا و فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانانی لەسەر ئاوی کەنداو

 

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (سنتکام) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە بۆمبهاوێژێکی سوپای ئەمریکا و فڕۆکە هاوپەیمانەکانی بە ئیسرائیلیشەوە بەسەر ئاوی ناوچەکەدا، لەوانە کەنداوی عەربیدا فڕیوە  و مەشقیان ئەنجام داوە.  

ڕادیۆی فرانس ئینتەرناسیۆنال ئەو ڕاهێنانەی بە خۆپیشاندانێکی بەهێزی واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بۆ ئێران وەسفکرد.

ئەو مەشقە هەواییە لە كاتێكدایە كە ئاڵۆزییەکانی نێوان بەلەمەکانی ئێران و هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداو لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا زۆر كەم بووەتەوە، بەڵام جیاوازی لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی و سیاسەتە هەرێمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ واشنتۆن و هاوپەیمانە هەرێمییەکانی ماونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سنتکام، لە کاتی مەشق کردنەکەدا، فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی بی بی 1 لە ئێشکگری ئاسمانی 5 کاتژمێریی کە لە "زەریای هیندستانەوە دەستی پێکرد، نە وەستا و بە ئاسمانەکانی کەنداوی عەدەن، گەرووی بابولمەندەب، دەریای سوور، كەنداوی عەرەب ، و دەریای عوماندا فڕی.

هێزە ئاسمانییەکانی بەحرەین و میسر و ئیسرائیل و شانشینی سعودیە فڕۆكە شەڕكەرەكانیان وەك پاراستن و ئاگاداربوون  لەگەڵ بۆمبهاوێژی ئەمریکادا ڕەوانەی ئاسمان كرد.

سەبارەت بە ڕاهێنانەکە، جەنڕال ماکنزی، فەرماندەی سنتکام وتی: ئێمە پێکەوە بەهێزترین ئامادەیی سەربازی بۆ هەر ئەگەرێک یان ئەرکێک - لە وەڵامدانەوەیك بۆ ڕاهێنانی چەندلایەنە بۆ ئێشکگری رۆژانە و ڕوو بەڕوو وەک ئەمە - پشت بە هاوبەشیی باوەڕ پێکراو دەبەستێن.

ڕاهێنانی یەک ڕۆژەی ئەمریکا و هاوپەیمانییەکانی لە ناوچەکەدا کە هەموویان ڕکابەری ئێرانن، ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە سەرکردەکانی سێ ئەندامی ئەوروپای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا نیگەرانیی خۆیان لە خێراترکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران دەربڕی.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جگە لە شەڕی نێوان ئێران و سعودیە، بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئیسرائیل بە ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران و شەڕی سایبەر لە نێوان تاران و تەلئەبیبدا، چوونەتە قۆناغێکی نوێوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

                 

Top