هیندستان بە نیازە (5) ملیار ژەمە ڤاكسین بەرهەم دەهێنێت

هیندستان بە نیازە (5) ملیار ژەمە ڤاكسین بەرهەم دەهێنێت

 

حكومەتی هیندستان ڕایگەیاندووە، کە پلانی هەیە ساڵی داهاتوو زیاتر لە (5) ملیار ژەمە ڤاكسینی کوتانی دژی کۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و داوای لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی کە بە زووترین کات دان بە ڤاکسینەکانی هیندیدا بنێن.

ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە لوتکەی جی 20 لە ڕۆما گوتی" هیند هەمیشە پابەندە جیهانییەکانی خۆی بە جددی گرتووە" لە پلاتفۆرمی جی 20ەوە دەمەوێت ئەمڕۆ بە هەمووتان بڵێم کە هیندستان لە ئامادەکاریدایە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە (5) ملیار ژەمە ڤاکسین بۆ هەموو وڵاتانی جیهان لە ساڵی داهاتوودا".

مودی گوتی ئەم هەنگاوە بەئامانجی هاوکاریکردنی شەڕی پەتایە لەجیهاندا، جەختیشیکردەوە کە پێویستە بەزووترین کات ڤاکسینی هیندی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دانی پێدا بنێت.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان، باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی توانای بەرچاوی هەبووە لە پیشەسازیی دەرمانسازیدا، تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ زیاتر لە 150 وڵات دابین کردووە و لە ماوەیەکی کورتدا توانیویەتی زیاتر لە یەك ملیار ژەمە ڤاكسینی کوتان لە هیندستان بەرهەم بهێنێت.

Top