ئەمریکا بۆ جاری دووەم سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

ئەمریکا بۆ جاری دووەم سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

 

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا چوار کەس و قەوارەی نوێی ئێرانی بۆ لیستی سزاکانی زیادکردووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتە، یوسف ئەبوتالبی، سەعید ئاغاجانی، عەبدوڵڵا میحرابی و محەمەد ئیبراهیم زەرگەر تارانی، لەگەڵ کۆمپانیای کیمیا پارت سیڤان و کۆمپانیای ئۆجی فڕین بۆ سەر لیستی سزاكان لەلایەن ئەمریکاوە زیاد كران  .

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 29ی تشرینی یەکەم بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئەو کەسانە و کۆمپانیایانە بەهۆی تێوەگلانیان لە پیشەسازیی بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران، سزای دووەمی ئەمریکایان لەسەرە.

واڵی ئەدیمۆ ، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا وتی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی ئێران ئارامی و سەقامگیری  لە سەرانسەری هەرێمدا دەخاتە مەترسییەوە، ئێران و گروپەکانی سەر بە خۆی، هێزی دەریایی ئەمریکا و هاوبەشەکانمان و هەروەها کەشتییەکان، بەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە دەخاتە مەترسییەوە" 

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەعید ئاغاجانی بەرپرسی یەکەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانە، سەرپەرشتی فەرماندەی فڕۆكە بێ فرۆكەوانەكانی پاسداران دەكات وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت: ڕاستەوخۆ بەشدارە لە پلانداڕێژی و ڕاهێنان و هێرشەكانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیسرائیل پێشتر ئەو كەسەی تۆمەتبار کردبوو بە ڕێکخستنی هێرشەکە بۆ سەر کەشتی مێرسر.

ئەو کەشتییە كە لە مانگی ئابدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە لە ئاوی دەریای عومان هێرشی کرایە سەر و بەوهۆیەوە  دوو بەریتانی و هاووڵاتییەکی ڕۆمانی کوژران  ئیسرائیل دەڵێت: ئێران ئەو هێرشەی رێک خستووە.

سزای نوێ بەسەر کەسایەتییە بەستراوەکانی سوپای پاسداراندا دەسەپێنێت لە کاتێکدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ناوکی. عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا لە برۆکسل ڕایگەیاند: کە گفتوگۆکان پێش کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دەستپێدەکات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top