سه‌رۆك نێچييرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى عەریف دەروێش سندی كرد
![سه‌رۆك نێچييرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى عەریف دەروێش سندی كرد](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20211030211343_original_15.webp )
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/10/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى تێكۆشه‌ر و كه‌سايه‌تيى ديار و ناسراوى زاخۆ خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كردن و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به خۆيان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌ريف ده‌روێش سندى، سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شى و هاوخه‌مييان دووپات كرده‌وه.