روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و، ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.

لە رێگای ئەم رونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١

Top