تەندروستی سلێمانی لە هۆكاری مردنی مامۆستا نێرگز دەكۆڵێتەوە

تەندروستی سلێمانی لە هۆكاری مردنی مامۆستا نێرگز دەكۆڵێتەوە

مامۆستا نێرگز محەمەد رۆژی پێنجشەممە 28/10/2021 كە مامۆستای ئامادەی رازاوەی كچان بوو لەشاری سلێمانی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی خەستبوونەوەی خوێن كۆچی دوایی كرد كە گیانلەدەستدانی ئەو مامۆستایە دوای دوو هەفتە دێت لە وەرگرتنی پێكوتەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری فایزەر.
رۆژی هەینی 29/10/2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند كە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستییان بۆ ئاشكراكردنی هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز پێكهێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو دەكەن و لەپاشان بۆ ڕای گشتی هۆكاری گیانلەەدستدانەكە ڕادەگەیەنرێت.

Top