چەند تۆمەتبارێكی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیركران

چەند تۆمەتبارێكی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێنج تۆمەتباریان لەسەر ماددە هۆشبەرەكان لە شاری هەولێر دەستگیركردوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند کە لەچەندین بەدواداچوون و چالاکییەکانیاندا لەناو شاری هەولێر توانراوە پێنج تۆمەتبار لەسەر ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربکەن و دەستبەسەر (124) گرام کریستاڵ و (88) گرام هێرۆین و (34) گرام تلیاک و (7) دانە پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەكان دابگرن.
هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە بەپێی ماددە 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ئەوە هەر پێنج تۆمەتبار دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لەپاشان تۆمەتبارەكان رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

Top