د.هێمن غەنی بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری گوڵان نامەی دكتۆراكەی بە سەركەوتوویی پەسەند كرا

د.هێمن غەنی بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری گوڵان  نامەی دكتۆراكەی بە سەركەوتوویی پەسەند كرا

 

بابەت / پیرۆزبایی

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هەڤاڵ و هاوكارمان د.هێمن غەنی بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری گوڵان، نامەی دكتۆراكەی بە ناونیشانی (كەرامەتی مرۆیی وەك باڵاترین بەهــای دەستووری، توێــــــژینەوەیەكی شـــــــرۆڤەكاری و بەراوردكاری

- Human Dignity as a Highest Constitutional Value، a comparative and analytical study) بە زمانی ئینگلیزی پێشكەشی زانكۆی سۆران كرد، لیژنەی سەرپەرشتیاریش كە پێكهاتبوون لە (پ. د. كامەران حسێن ساڵەیی سەرۆكی لیژنە و ئەندامیەتی هەر یەك لە پ.د. دەیڤید لینان، پ.ی.د. خالد ئیبراهیم ئەل سەلیم، پ.ی.د نایجڵ مارك، پ.ی.د جیۆڤانی ماریا) پاش گفتۆگۆیەكی 3 كاتژمێری بە زمانی ئینگلیزی نامەی دكتۆراكەی بە سەركەوتوویی پەسەند كرا.

د.هێمن غەنی ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە یەكێكە لە نووسەر و رۆژنامەنووسەكانی گۆڤاری گوڵان و بێجگە لە زمانی كوردی زمانەكانی (ئینگلیزی و عەرەبی و توركی) بە باشی دەزانێت و، دیمانەی رۆژنامەوانییان پێ ئەنجام دەدات، هەروەها خاوەنی چەندین كتێبی فیكری و سیاسیشە كە لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی كوردی وەرگێڕدراون.

بەم بۆنەیەوە، وێڕای ئەوەی بە ناوی خۆم و دەستەی نووسەران و تەواوی ستافی دەزگای گوڵانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە گەورەیەی لێ دەكەین، لە هەمان كاتدا وەك ڕێزگرتنێك لە هەوڵ و ماندووبوونی و گرنگیی نامەی دكتۆراكەی، دەستەی نووسەرانی گۆڤاری گوڵان بڕیاری داوە، نامەی دكتۆراكەی وەك كتێبێكی دیكەی گوڵان بە زمانی كوردی پێشكەشی خوێنەران و كتێبخانەی كوردی بكات.

جارێكی دیكە پیرۆزبایی گەرم لە هەڤاڵ و هاوكارمان د.هێمن غەنی دەكەین. خەرمان بەرەكەت.

 

فەرهاد محەمەد

سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان

23/10/ 2021

 

د.هێمن غەنی بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری گوڵان  نامەی دكتۆراكەی بە سەركەوتوویی پەسەند كرا
Top