مەسرور بارزانی و باڵوێزی تورکیا لە عێراق جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی، باڵوێزی تورکیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا کرا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.