بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئەم ساڵ 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاو كەمی كردووە
ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی لێدوانێكی ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانی بڵاوكردەوە كە گوتبووی، هۆکاری کەمبوونەوەی ئاو لەو بەنداوە کەمیی باران بارین و دروستکردنی بەنداوی زیاتر لە ئێرانه، كە ئەمەش ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکەی کەم کردووەتەوە.
ڕەحمان خانی زیاتر دەڵێت: ئەم ساڵ 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بە بەنداوەكە گەیشتووە، هەروەها
بەشێکی سەرەکیی ئاوی بەنداوی دەربەنیخان پشت بە ڕووباری سیروان دەبەستێت، بۆیە لەئێستادا ئاستی ئاوەکە بە ڕێژەی 7.5 مەتر لە ساڵێکدا دابەزیوە.
كەمبوونەوەی ئەو ڕێژەیە كاریگەریی نەرێنی هەیە بووەتە هۆی دابەزینی 30٪ی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکەوە، هۆشداریشی دا لەوەی كە کاریگەریشی دەبێت بۆ سەر کشتوکاڵی پارێزگای دیالە.
لەلای خۆیانەوە بەرپرسانی عێراق هۆشداریی کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاوی ڕووباری سیروان دەکەن، هۆکارەکەیشی بۆ کەمیی باران و دروستکردنی بەنداو لە ئێران دەگەڕێننەوە.
لەم ڕووەوە مەهدی ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێڕاق داوای لە حکومەتی فیدرال كرد سکاڵای فەرمی لە دژی ئێران بباتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای.