سامسۆنگ لە نێوان باشترین پێنج هێمای بازرگانی لە ڕیزبەندی "ئینتەربڕاند" بۆ باشترین بڕاندە جیهانیەکانە بۆ ساڵی 2021

سامسۆنگ لە نێوان باشترین پێنج هێمای بازرگانی لە ڕیزبەندی

لەسەر بنەمای لیستی باشترین هێمای بازرگانیە جیهانییەکان کە کۆمپانیای ڕاوێژکاری جیهانی " ئینتەربراند" لە 20ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، سامسۆنگ بە بەهای 74.6 ملیار دۆلار پلەی پێنجەمی گرتووە، کە بەهاکەی 20٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە بەهاکەی لە ساڵی ڕابردوودا. ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ توانایی دارایی بەهێز و گەڕانەوە بۆ ئاستی پێش پەتاکە. و لەلایەکی ترەوە، بەهای هێما بازرگانیەکەی کۆمپانیاکە ئەمساڵ 20٪ زیادیکردووە، ئەمەش دوو ئەوەندەی ڕێژەی گەشەی بەهاکەیەتی لەنێوان باشترین 100 هێمای بازرگانیەکان بۆ ساڵی 2021دا.

سامسۆنگ بۆ ماوەی دوو ساڵی یەک لەدوای یەک توانی پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات لەو کاتەی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەم جار وەک لە پێنج باشترین تۆمارکرا، لەگەڵ تۆمارکردنی زۆرترین زیادبوون لە بەهای هێماکەی لە ساڵی 2013ەوە.

بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی کە ئاژانسی “ ئینتەربڕاند” ئاشکرای کردووە، کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی هەن کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداریان کردووە لە گەشەی سامسۆنگ:

گۆڕینی بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنێک کە کڕیار تەوەرەی سەرەکیە تیایدا، لەگەڵ تیشک خستنە سەر دروستکردنی تیمێکی نوێ گرنگی بدات بە ئەزموونی کڕیاران، و بە تایبەتی جەخت لەسەر پێشبەندی ئەم لایەنە و بەهاکانی کڕیار دەکاتەوە.

هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی کۆمپانیاکە بۆ گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام، لەوانە هەڵمەتە جۆراوجۆرەکان کە لە دیدیەوە دەست پێ دەکەن لە بوارەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیا، "پێکەوە بۆ سبەینێ.. بۆ هێزدان بە خەڵک". سەرەڕای ئەوەش، دەستپێشخەرییەکانی کۆمپانیاکە بۆ برەودان بە بەردەوامی، وەک بەکارهێنانی پاکێجی ژینگەدۆست بۆ تەلەفزیۆنەکان و بەرنامەی دووبارە بەکارهێنانەوە.

ڕاگەیاندنی بەرهەمە پێشکەوتووەکان، لەوانە گالاکسی Z Flip 3 و Neo QLED، و کۆمەڵێک لە ئامێرە تایبەتەکانی ماڵەوە.
بەدیهێنانی پێشەنگی لە گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، وەک زیرەکی
دەستکرد و تۆڕی نەوەی پێنجەم و ئۆتۆمبێلی خۆخوڕین و ڕۆبۆت بە دابینکردنی وەبەرهێنانی هاڕمۆنی.

وای ئێچ لی، بەرپرسی گشتی بازاڕکردن لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند:"ئێمە زۆر دڵخۆشین سەبارەت بە گەیشتنی کۆمپانیاکەمان بە پێنج یەکەمین لە جیهاندا لە ساڵی ڕابردوو و گەشەی دوو هێندە بۆ ئەمساڵ بەدەست بهێنین، کە ئەمەش گەورەترین بازدانە لە بەهای هێمای بازرگانی لە ساڵی 2013ەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە سوود وەرگرتن لە نموونەیی بەڕێوبەرایەتی کە تەوەرەکەی کڕیارانە بە گوێگرتن لێیان بە بەردەوامی. ئەمە ڕێگای ئێمەیە بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاریمان بۆ ئەو پشتیوانییە گەورەیەی کە هەمیشە لە کڕیارەکان لە هەموو جیهاندا وەریدەگرین".

" ئینتەربراند" براندەکان هەڵدەسەنگێنێت لەسەر بنەمای شیکردنەوەیەکی گشتگیری ژمارەیەک لە هۆکارەکان، لەوانە کارایی دارایی و کاریگەری براندەکان لەسەر کڕین و توانای ڕکابەریی.

لە لایەکی ترەوە، سامسۆنگ لە 12ی تشرینی یەکەم لە لایەن "فۆربس"ەوە پلەی یەکەمی پێدرا و بە باشترین خاوەنکار لە جیهاندا ناوزەدا کرا بۆ ساڵی 2021 وەک دووەم ساڵی یەک لە دوای یەک. وەک کۆمپانیایەکی جیهانی کە کارمەندان و کۆمپانیاکان لە تەواوی جیهاندا لە خۆدەگرێت، جارێکی تر وەک یەکەم هەڵبژێردرا، وەک باشترین خاوەنکار.

Top