بەهای نەوت گەیشتە 86 دۆلار

بەهای نەوت گەیشتە 86 دۆلار

دوای ئەوەی نرخی نەوت لەكۆتایی هەفتەی رابردوودا گەیشتە 86 دۆلار و لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا كەمێك نرخەكەی لەدەستدا هەمدیسان بۆ جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا لە 86 دۆلار نزیك بووەتەوە، بەڕادەیەك نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی ١.٣١٪ بەرزبووەتەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتووەتە ٨٥ دۆلار و ٧٢ سەنت، ھەروەھا نرخی نەوتی ئەمریکی بەرزبووەتەوە و بەھای بەرمیلێک نەوتی تەکساس گەیشتووەتە ٨٣ دۆلار و ٩٨ سەنت کە بەراورد بە ڕۆژی شەممە بە ڕێژەی ١.٧٩٪ بەرزبووەتەوە. لە ھەفتەی ڕابردووەوە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزیدایە و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت گەیشتە بەرزترین ئاست و ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند.

Top