روونكردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

روونكردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

پێوەری زیرەك لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بۆ کۆنترۆڵ و باشترکردنی دۆخی کارەبا دانراوە و گەورەترین خزمەت بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت.
بە داخەوە لەهەندێك بەیجەكانی سۆشیال میدیا پروپاگەندەی دوور لە راستی بڵاو دەكرێتەوە، لە هەندێ شوێنیش رێگە لە تیمەکانی کۆمپانیای بەستنی پێوەر دەگیرێت و زیان بە سندووقەكانی كارەبا دەگەیەنن، کە بە هۆیەوە کێشە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دروست دەبێت.
وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر تەواویی ئەو کەسانە گرتووەتە بەر کە زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن و ئاستەنگ لە بەردەم گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن دەدرێنە دادگا و بە توندی سزا دەدرێن و تەواوی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرەكان دەکەوێتە ئەستۆیان.

Top