وەزارەتی كارەبا ئامادەكاریی بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ دەیان پرۆژەی وەبەرهێنان دەكات

وەزارەتی كارەبا ئامادەكاریی بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ دەیان پرۆژەی وەبەرهێنان دەكات

دابینكردنی كارەبا بۆ 1500 پرۆژەی نوێ و 13 ناوچەی پیشەسازیی تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكەی كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ دكتۆر محمد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بوو، لەو كۆبوونەوەیەدا كە پەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و دەستەی وەبەرهێنان ئامادەیبوون باس لەهەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتی كارەبا و دەستەی وەبەرهێنان كراو بڕیاردرا میكانیزمی نوێ و گونجاو بۆ پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و دەستەی وەبەرهێنان دابنرێت بەشێوەیەك وەزارەتی كارەبا بتوانێت بەزووترین كات و كەمترین رۆتین خزمەتگوزاریی كارەبا بگەیەنێتە پرۆژەكانی وەبەرهێنان بەتایبەتی لەهەردوو سێكتەری نیشتەجێبوون و پیشەسازیی دا.

Top