شارەوانیی پاریس...  پایتەخت دەکەینە گرنگترین شاری پایسکیلسواریی ئەوروپا

شارەوانیی پاریس...  پایتەخت دەکەینە گرنگترین شاری پایسکیلسواریی ئەوروپا

 

سەرۆکی شارەوانیی پاریس پلانی هەیە تا ساڵی 2026 پایتەختی فەرەنسا بکات بە یەکەم شاری پایسکیلسواری لە ئەوروپا  سەرۆکی شارەوانی ئانی هیدالگۆ بڕیاری داوە زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆ تەرخان بکات بۆ شارەوانی بۆ "پایسکیلسواری " بۆ باشترکردنی ژێرخان لە ماوەی چوار ساڵدا.

پایتەختی فەرەنسا ئێستا زیاتر لە 52 کیلۆمەتر هێڵی پایسکیلی پارێزراوی هەیە، کە زۆربەی ئەو ڕێگایانە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا درووست کراون،  شارەوانی پلانی هەیە 130 کیلۆمەتری دیكە لەو ڕێگایە زیاد بکات.

ئامانجی سەرەکیی شارەوانییەکە دابینکردنی 100٪ پایسکیلسواری سەلامەتیە لە باکوورەوە بۆ باشوور و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوای شارەکە،  هەموو هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی شارەکە ئەوەیە کە "پایسکیل بە ئاسانترین و خێراترین ڕێگەی گواستنەوە لە پاریس بکرێت"  هەندێک لە ڕێڕەوی پایسکیلەکان لە سەنتەری شار، کە شوێنی سەلامەتی نین، دووبارە دروست دەکرێنەوە

سەرەڕای هەوڵەکانی شارەوانی، دزینی پایسکیل یەکێکە لەو هۆکارانەی کە پاریسییەکان هانی پایسکیلسواریی شارەکە نادەن.

نزیکەی 80٪ ی ئەو هاووڵاتیانەی کە بە بێ پایسکیل لە شارەکە گەشت دەکەن ڕایانگەیاندووە: هۆکاری سەرەکی دزیی پایسکیلە.

ڕێژەی دزینی پایسکیل تا ساڵی 2020 بەرزبووەتەوە بۆ 8٪ و نیگەرانییەکانی بەرپرسانی شارەکەی زۆرکردووە، بۆیە ئیداڵگۆ پلانی دروست کردنی "شوێنی وەستانی سەلامەتی" هەیە بۆ پایسکیلەکان لە سەرانسەری شارەکە لە بەرنامەی نوێیدا. هەروەها دابین كردنی ژمارەیەكی زۆر لە  پایسکیلەکانی کرێ بە ناوی ڤالیبس بۆ شارەكە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top