كوژرانی سەربازێكی توركیاو برینداربوونی یەكێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان

كوژرانی سەربازێكی توركیاو برینداربوونی یەكێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان

 

لە لێدوانێكی بەرپرسێكی باڵای سەربازیی سەر بە وەزارەتى بەرگرى تورکیا بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە كە بە هۆی تەقینەوەی مینێك سەربازێکى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان گیانی لەدەست داوە، لە هەمان كاتداو هەر لەو ڕووداوەشدا سەربازێکى دیكە بە سەختی بریندار بووە.

بەرپرسە باڵا سەربازییەكەی توركیا لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمەش لە ئاكامی ئەنجامدانی  ئۆپراسیۆنێكیى سەربازیی سوپاى تورکیا لەناو خاکى هەرێمى کوردستان ڕووی داوە.

جێگەی باسە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی سوپاى تورکیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دەدات هەموویان بە بیانووى بوونى گەریلاکانى پەکەکەیە لە هەرێمى کوردستان بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی بە  دانیشتووانى زۆرێک لەو گوندانە گەیشتووە کە دەكەونە بەر شاڵاوەكانی ئەم  ئۆپراسیۆنانە، ئەمە جگە لەوەی كە بە سەدان خێزان  ناوچەكانی خۆیان جێ هێشتووەو ئاوارەی شارو شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان بوونە.

Top